١٢ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٦:٥٩
حەماس : دەورەی تێکھەڵچوونی بێ سنوور لە گەڵ ئیسراییل دەست پێبوو

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختیکردەوە گرتنەوەی چوار یەخسیری فەلەستینی دوای رزگاربوونیان لە چنگ رژێمی زایۆنی ، دەسپێکی تێکھەڵچوونی بێ سنوور و بەرفراوان لە گەڵ رژێمی داگیرکەری ئیسراییلە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەوزی بەرھووم ئەمڕۆ شەممە گوتی :

گیرانەوەی ژمارێک لە پاڵەوانانی شەڕی تونێلی ئازادیی ، فەلەستینیەکانی دانیشتووی لێواری رۆژاوا بەرەو بەردەوامکردنی خۆڕاگریی و ئینتفازەی بەرفراوان لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر و یەرمەتیدانی یەخسیران و بەرگریی لە ماف و خاک و پێرۆزیەکانی ئەوان پاڵپێوەدەنێ.

دوشەممەی رابردووشەش یەخسیری فەلەستینی بە لێدانی تونێل ، لە بەندیخانەی جەبلوغ لە ناوچە داگیرکراوەکان رایانکرد .  

میدیاکانی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی ھەواڵی گێرانەوەی چوار کەس لەو یەخسیرانەیان راگەیاند.

342/